كه‌شناسی ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی بڵاوكرده‌وه‌

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وای پێشبینكراوی ئه‌مڕۆ هه‌ینی و سبه‌ی شه‌مووی سه‌رجه‌م شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانی بڵاو كرده‌وه‌.

كه‌شناسی سه‌باره‌ت به‌ كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕایگه‌یاند: ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت لەگەل بوونی تۆزێکی سووک لە ئەنجامی زیادبوونی خێرایی با بە تایبەت لە سنووری پارێزگای هەولێر و ناوچەکانی باشووری هەرێم، خێرایی باش له‌نێوان لەسەرخۆ و مام ناوەند دەبێت.

ڕاشیگه‌یاند: مه‌ودای بینین له‌نێوان 7 بۆ 9 كم ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رماش به‌مشێوه‌یه‌ ده‌بێت، هه‌ولیر 28-46، سلێمانی 29-45، كه‌ركووك 30-47، دهۆك 27-44، هه‌ڵه‌بجه‌ 27-46، رانییه‌ 31-45، سۆران 27-45، گه‌رمیان 29-47، ئاكرێ 31-45، حاجی ئۆمه‌ران 22-35، ئامێدی 29-42 و به‌رده‌ڕه‌ش 33-47.

سه‌باره‌ت به‌ ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وای سبه‌ی شه‌موو، كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک لە هەندێک ناوچە، هه‌روه‌ها پله‌كانی گه‌رماش 1 بۆ 2 پله‌ نزم ده‌بنه‌وه‌ به‌ به‌راورد به‌ تۆماری ڕۆژی پێشوو.

ڕاشیگه‌یاند: خێرایی با له‌نێوان له‌سه‌رخۆ و مامناوه‌ند ده‌بێت و مه‌ودای بینینیش 8 – 10 كم ده‌بێت.

هه‌روه‌ها بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراویش بە پلەی سیلیزی له‌ ڕۆژی شه‌موو به‌مشێوه‌ی خواره‌وه‌ ده‌بێت :-

هەولێر:44

سڵێمانی: 44

دهۆک:42

کەرکووک: 45

هەڵەبجە: 45

سۆران:43

راپەرین: 44

گەرمیان: 46