هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

مه‌سرور بارزانی: ھیوادارم مافە دەستوورییەکانی گەلی کوردستان لە عێراقی فیدراڵ بپارێزرێن 

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاند، “پێشوازییەکی گەرم لە سەردانەکەی سەرۆکی ئەمه‌ریکا بۆ رۆژھەڵاتی ناوەراست دەکەم”.

سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌ تویته‌كه‌یدا هه‌روه‌ها نووسیوویه‌تی: “ھیوادارم سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا لە گفتوگۆکانیدا قوربانیەکانی خەڵکی کوردستان لە دژی تیرۆریزم لەبیر نەکات”.

مه‌سرور بارزانی ده‌شڵێت:  “ھیوادارم مافە دەستوورییەکانی گەلی کوردستان لە عێراقی فیدراڵ بپارێزرێن”.