بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتیی ناوداری كورد و سكرتێری پێشووتری حیزبی شیوعیی كوردستان مامۆستا (كەریم ئەحمەد)ـم بیست.
مامۆستا كەریم ئەحمەد سەركردەیەكی دیار و دڵسۆز و نیشتیمانپەروەری كوردستان و عێراق بوو و ماندوونەناسانە تەمەنێكی دوورودرێژی بۆ ئازادیخوازی و خەبات دژی ستەمكاری تەرخان كرد و ڕۆڵی بەرچاوی لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كورددا هەبووە و، یادی ئەو تێكۆشەرە مەزنە هەمیشە بەخێر.
پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵەی تێكۆشەری مامۆستا كەریم ئەحمەد و هاوڕێیانی لە حیزبی شیوعی و هەموو نیشتیمانپەروەرانی كوردستان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.
لە خودای مەزن داواكارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو مامۆستا كەریم ئەحمەد بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
مسعود بارزانی
١٤ـی تەمموزی ٢٠٢٢