پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

هاتووچۆی سلێمانی: تونێلی پێشڕەو دادەخرێت

هاتووچۆی سلێمانی رایگه‌یاند: بۆ ماوەی دوو رۆژ تونێلی پێشڕەو دادەخرێت.
ئەمرۆ پێنجشەممە 14ـ 7ـ  2022،  له‌راگه‌یاندراوێكدا، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌، رۆژانی شه‌ممه ‌‌و یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو، شه‌ممه‌ له ‌كاتژمێر 08:00ی به‌یانی تاوه‌كو كاتژمێر 02:00ی دوانیوه‌ڕۆ ‌و ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ش له‌ كاتژمێر 09:00ی به‌یانی تاوه‌كو كاتژمێر 02:00ی دوانیوه‌ڕۆ تونێلی پێشڕه‌و داده‌خرێت.
هاوکات داوا لە شۆفێران دەکەن، له‌و كاتانه‌دا هاتووچۆ له‌ڕێگه‌ی سه‌ر چیای ئه‌زمڕه‌وه‌ بكه‌ن، تاوه‌كو كرانه‌وه‌ی تونێله‌كه‌.