بەشی پێشبینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە كە بەم شێوەیە ..
ئەمڕۆ 14- 7- 2022
كەش/ ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت لەگەل بوونی تۆزێكی سووك زیاتر لەناوچە كانی باشووری هەرێم .
خێرای با / لەسەرخۆ- مام ناوەند دەبێت (10- 20) كم/س
ئاراستەی با / باكووری خۆرئاوا
مەودای بینین / ( 6 – 8 ) كم دەبێت .
پلەكانی گەرما / كە لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە نزیك دەبنەوە لە تۆمارەكانی دوێنێ
سبەی 15- 7- 2022
كەش/ ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت .
پلەكانی گەرما/ بەرز دەبنەوە بە رێژەی جیاواز لەنێوان (1-4)پلەی سیلیزی لەناوچە جیاجیاكاندا بەراورد بە تۆمارەكانی رۆژی پێشوو.
خێرای با / لەسەرخۆ- مام ناوەند دەبێت (10-20 )كم/س
ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات
مەودای بینین / ( 9– 10 ) كم دەبێت .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 46
سڵێمانی : 43
دهۆك : 44
كەركوك : 47
هەڵەبجە : 44
سۆران : 41
راپەرین : 44
گەرمیان : 48
بەشی پێشبینی / 14- 7- 2022