بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە سێ کەس بوونە قوربانی

لە گوندی چیمەنی سەر بە شارەدێی قەرەهەنجیر، پیاوێكی تەمەن 70 ساڵ بەناوی ئەحمەد قەفاری، لەگەڵ خێزان و برایەكی خێزانی لەنێو ماڵەكەی خۆیدا، بە كوژراوی دۆزرانەوە.

سەرچاوەیەك لە پۆلیسی قەرەهەنجیر رایگەیاند، رووداوەكە شەوی رابردوو روویداوە و بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ئاشكرابووە، كوژراوەكان ئه‌ندامی یەك خێزانن.

سه‌رچاوه‌كه‌ی پۆلیسی قه‌ره‌هه‌نجیر ئاماژه‌ به‌وه‌شكرد، ژنه‌كه‌ بە چەقۆ و دوو كه‌سه‌كه‌ی دیكه‌ش بە بوتڵی غاز كوژراون.

سه‌رچاوه‌كه‌ راشیگه‌یاند، تەرمەكان بۆ پزیشكی دادی-ی نەخۆشخانەی ئازادیی كەركووك گوزراونه‌ته‌وه‌ و بە پێی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكانیش هۆكاری رووداوەكە كێشەی كۆمەڵایەتییە.

ھەواڵی زیاتر