شێخ نیاز راغب نەقشبەندی، بەڕێوەبەری گشتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: پرۆسەی گەڕانەوەی حاجیانی کوردستان لە 18ی مانگ دەستپێدەکات و لە 24/7 کۆتایی دێت.
بەڕێوەبەری گشتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشداوە: “دوێنێ 11/7/2022، کۆتایی بە سەرجەم ئەرکەکانی حەج هاتووە و توانیمان بە شایەتی هەموو لایەک پرۆسەیەکی سەرکەوتوو بەرێوەببەین”.
کاروان ستوونی، وتەبێژی بەڕێوەبەری گشتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان، خشتەی گەڕانەوەی حاجیانی بڵاوکردەوە، لە خشتەکەدا ناو و رۆژی گەڕانەوەی هەموو حاجیانی کوردستان دیارکراوە
