بەهای دۆلار و یۆرۆ یەکسان دەبن 

بەهۆی مەترسییەکان لە قەیرانی وزە لە ناوچەی یۆرۆ کە بەهۆیەوە ناوچەکە دووچاری داکەوتن بێت، بەهای یۆرۆ بۆ کەمترین ئاستی 20 ساڵی رابردووی دادەبەزێت.

لەهەمانکاتدا بەهۆی هەوڵەکانی یەدەگی فیدراڵی ئەمەریکا بە بەرزکردنەوەی نرخی سوو، پێنوێنی دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو بەرامبەر بە سەبەتەی دراوە سەرەکییەکان بەرزبووەتەوە.

لەسەر ئاستی مامەڵەکاندا بەهای یۆرۆ بەرامبە ئەو دراوە ئەمەریکییە بە رێژەی 1.3% داکەوت و بەمەش یەک دۆلار یەکسان بوو بە یەک یۆرۆ، کە ئەمەش کەمتری ئاستە لە دوای مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی 2002ـەوە.

لە بەرامبەردا پێنوێنی دۆلاریش بەرامبەر بە شەش دراوە سەرەکییەکە بە رێژەی 1.14% بۆ 108.226 خاڵ بەرزبووەوە، کە بەرزترین ئاستییەتی لە دوای مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی 2002ـەوە.

ھەواڵی زیاتر