رێکخراوی خۆراک و و کشتوکاڵی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان “فاو” رایگەیاند، ژمارەی ئەو وڵاتانەی پێویستیان بە هاوکاری دەرەکییە بۆ سەقامگیرکردنی ئاسایشی خۆراک، زیادیانکردووە.
رێكخراوهكه روونیکردەوە، بەرزبوونەوەی نرخی خۆراک لەسەر ئاستی جیهان ئاسایشی خۆراکی ناسەقامگیر کردووە.
رێکخراوی “فاو” لە نوێترین راپۆرتیدا بۆ مانگی تەممووز بڵاویکردووەتەوە، پێنوێنی نرخی کەرەستەکانی خۆراک دابەزینێکی کەمی لە مانگی حوزەیراندا بەخۆیەوە بینیووە، هۆکارەکەشی بۆ دابەزینی نرخەکانی زەیتی رووەکی و دانەوڵە و شەکر دەگەڕێتەوە، لەبەرامبەردا نرخی شیرەمەنی و گۆشت بەرزبووەتەوە.
رێکخراوی فاو راشیگهیاند، ئەو وڵاتانەی ئاسیا، کە پێویستیان بە هاوکاری دەرەکی هەیە، بریتین لە عێراق، پاکستان، ئەفغانستان، بەنگلادیش، یەمەن، سووریا و چەند وڵاتێکی دیکە.
روونیشیكردهوه، 46 وڵات لەسەر ئاستی جیهان، کە لە 33 وڵاتی ئەفریقی و 10 وڵاتی ئاسیا و 2 وڵات لە ئەمهریکای باشوور و وڵاتێکی ئەوروپا پێویستیان بە هاوکاری دەرەکی هەیە.
“فاو” ئاماژەی بهوه كرد، جەنگ و ناکۆکی ناوخۆیی لە چەندین وڵات هۆکارە بۆ نەبوونی ئاسایشی خۆراك، بەهۆی جەنگی رووسیا و ئۆکرانیاوە ژمارەیەکی زۆری ئۆکرانی ئاوارە بوونە، سریلانکاش بەدەست قەیرانی خۆراک و سووتەمەنییەوە دەناڵێنێت، کە وایکرد و خۆیشاندەران هێرش بکەنە سەر کۆشکی سەرۆکایەتی وڵاتهكهیان.