هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

ئەمریکا پاڵپشتی خۆی بۆ ھەولێر دووپات دەکاتەوە 

دوای ئەوەی ھەفتەی ڕابردوو شاندێکی باڵای ئەمریکا سەردانی ھەولێری کرد، باڵیۆزی ئەمریکا عێراق ئەمڕۆ دووشەممە 11ـی 07ـی 2022 ڕایگەیاند، خۆشحاڵبووم بەو سەردانە بۆ جەختکردنەوە لە پاڵپشتی ئەمریکا بۆ ھەرێمی کوردستان و عێراق.

ئەلینا ڕۆمەناوسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق لە تویتێکدا ڕایگەیاند: سەردانەکەی ھەفتەی ڕابردووی سیناتۆر لینزی گراھام بۆ دووپاتکردنەوەی پاڵپشتی ئەمریکا بۆ ھەولێر و بەغدا خۆشحاڵی کردم.

ڕاشیگەیاند: باوەڕمان بەوە ھەیە عێراق ببێتە دەوڵەتێکی دیموکراتی بەھێز لە ناوچەکە.

جێی باسە، ھەفتەی ڕابردوو لینزی گراھام سیناتۆری ئەمریکی سەردانی ھەولێر و بەغدای کرد و پابەندبوونی پاڵپشتی ویلایەتەکەی بۆ ھەولێر و بەغدا دووپات کردەوە.