سێشەممە, تشرینی دووه‌م 5, 2024
Image default

سه‌رۆكی حكوومه‌ت گوتارێكی گرینگ پێشكه‌ش ده‌كات 

سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دووسبه‌ی چوارشه‌م گوتارێكی گرینگ پێشكه‌ش به‌ هاونیشتمانییانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.

گوتاره‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ بۆنه‌ی سێ ساڵه‌ی ده‌ستبه‌ركاربوونی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت‌.

گوتاره‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی دووسبه‌ی چوارشه‌م 13ی ته‌مووز كاتژمێر 8ی شه‌و له‌ ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن پێشكه‌ش ده‌كرێت.

له‌ گوتاره‌كه‌دا سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان باس له‌ پڕۆژه‌ و ده‌سكه‌وته‌كانی سێ ساڵی ڕابردووی كابینه‌ی نۆیه‌م و هه‌روه‌ها پلان و به‌رنامه‌كانی داهاتووش ده‌كات