ئومێد خۆشناو: ئه‌و تۆمه‌تباره‌ى ته‌قه‌ى له‌ ماڵى حاجى مه‌سیفى كرد، هه‌ر كه‌سێك بێ ئاشكراى ده‌كه‌ین

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 11/7/2022، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هه‌ولێر، به‌ (باسنیوز)ى ڕاگه‌یاند: “لەبارەی تەقەكردنەكەوە ‎لەگەڵ حاجی مەسیفی، ئەندامی سەكردایەتیی یەكێتی قسەم كردووە، ھەر دوای چەند خولەكێك لە تەقەكردنەكە ھێزە ئەمنییەكان چوونەتە شوێنی تەقەكردنەكە دەستیان بە لێكۆڵینەوە كردووه‌، پەڕاوەكەشی لە بەردەم دادگایە”.

‎لەبارەی خێرا دۆزینەوەی تۆمەتبار، پارێزگاری ھەولێر گوتى: “ئەگەر دۆزینەوەی تۆمەتبار بۆ حاجی مەسیفی جارێك گرنگ بێت، بۆ ئێمە وەك لیژنەی ئەمنی 10 جار گرنگترە، دوای دۆزینەوەی تۆمه‌تباره‌كه‌، ھەر كەسێك بێت، ناسنامه‌كه‌ی بۆ ڕای گشتی ڕادەگەیەنین”.

ھەواڵی زیاتر