پارێزگاری هەولێر: هێزە ئەمنییەکانم راسپاردووە تەقەکەرەکەی سەر ماڵی حاجی مەسیفی بدۆزنەوە

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر دەڵێت، “ھێزە ئەمنیەکانم راسپاردووە بۆ ئەوەی بە زووترین کات تەقەکەرەکەی سەر ماڵی حاجی مەسیفی، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی بدۆزنەوە.”

کاژێر 02:05 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 11-7-2022، لە گەڕەکی هەولێری نوێ لە شاری هەولێر تەقە لە ماڵی حاجی مەسیفی، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان کرا و پاسەوانێکی بریندار بوو.

ھەواڵی زیاتر