هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

وەزیری ناوخۆی عێڕاق گەیشتە كەركوك

ئەمڕۆ دووشەممە، وەزیری ناوخۆ، عوسمان غانمی، گەیشتە پارێزگای كەركوك.
لە بەیاننامەیەكدا نووسینگەی غانمی رایگەیاندووە، “عوسمان غانمی وەزیری ناوخۆ و كۆچ و كۆچبەران ،بە سەرۆكایەتی شاندێكی ئەمنی گەیشتە پارێزگای كەركوك”.
لەو چوارچێوەیەدا، سەرچاوەیەكی ئەمنی بە میدیای عێراقی راگەیاندووە، بۆ بەدواداچوون لە دوایین پێشهاتەكان، غانمی كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ سەركردە ئەمنییەكانی پارێزگاكە ئەنجامداوە .