قوتابییهكی زانكۆ بەناوی (ئەحمد زەید حوسێن )لە کاتی مەلەکردندا لە زێی دوکاندا خنکا.
ڕاگەیاندنی قائیمقامییەتی قەزای دوکان بڵاویكردهوه: هاووڵاتییهك بهناوی ئهحمهد زهید حوسێن، تەمەن 23 ساڵ دانیشتوی شاری بابلە و قوتابی زانکۆ بووە ، بەمەبەستی گەشت کردن لەگەڵ خێزانەکەیدا هاتوونەتە ناوچە گەشتیارییەکانی قەزای دوکان، بههۆی مهلهكردنهوه لهزێدا خنكاوه.
راشیدهگهیهنن: ئەمە لە کاتێکدایە وێڕای ئەوەی چەندین جار و بەچەندین ڕێگەی جیا جیا قائیمقامیەتی قەزای دوکان داوای لە هاوڵاتیان و گەشتیاران کردووە کە ئاوی زێی دوکان بۆ مەلەکردن بەکار نەهێنن .
سەرەڕای ئەمەش لە ڕۆخی زێی دوکاندا چەندین تابلۆی ئاگادار کردنەوە هەیە تا گەشتیاران مەلە نەکەن و تووشی ڕوداوی نەخوازراو نەبن .
ڕاگەیاندنی قائیمقامییهتی دوكان،ئاماژهی بهوهشكردووه، هەر دوای ڕووداوەکە لەلایەن بەلەمەوانەكان و تیمی مەلەوانی دوكانەوە توانرا تەرمەکەی دەربهێنرێتەوە .