پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە 

کەشناسی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەینێ پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و ئاسمان ساماڵ دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو خستەڕوو، لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەمڕۆ  بەهەمان شێوەی دوێنێ پلەکانی گەرما بەرز دەبن و ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت.

کەشناسی راشیگەیاندووە، لە کاتەکانی شەودا تۆزێکی سووک لە هەولێر و تۆزێکی مام ناوەند لە کەرکووک و گەرمیان دروست دەبێت.

بەپێی راگەیەندراوەکەی کەشناسی سبەینی بە گشتی ئاسمانی هەرێمی کوردستان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بەنزیکەیی 2 تا 3 پلە بەراورد بە رۆژی پێشوو نزم دەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی سبەینێ:

هەولێر 42 پلەی سیلییزی

سلێمانی: 39 پلەی سیلییزی

دهۆک:  40 پلەی سیلییزی

کەرکووک : 43 پلەی سیلییزی

هەڵەبجە : 42 پلەی سیلییزی

سۆران:  39 پلەی سیلییزی

راپەرین : 38 پلەی سیلییزی

گەرمیان : 45 پلەی سیلییزی