سەرلە بەیانیی ئەمڕۆ، عەلی قازی، ناسراوی بە کوڕی رەش، تاقە کوڕی پێشەوا قازی محەمەد، لە شاری بۆن، لهوڵاتی ئاڵمانیا کۆچی دوایی کرد.
عەلی قازی، لە ساڵی 1933 لە شاری مەهابادی رۆژهەڵاتی کوردستان لهدایك بووه، لە کاتی رووخانی کۆماری كوردستان و لە سێدارەدانی پێشەوا قازی محەممەد، تەمەنی 13 ساڵ بووە و چەند ساڵێک پاش رووخانی کۆماری کوردستان رووی کردووەتە وڵاتی ئەڵمانیا و لەوێ نشتەجێ بوو.
لە ساڵانی رابردووودا گەڕاوهتەوە ههرێمی کوردستان و بووه بە سەرۆکی پارتی ئازادیی کوردستان، عەلی قازی پاش ئەوەی بەهۆی نەخۆشییەوە وازی لە سەرۆکایەتیی ئەو پارتە هێنا، دواتر بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستییەوە گەڕایەوە ئەڵمانیا و سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ 10/7/2022، لە تەمەنی 89 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.