پارێزگای هەولێر رایگەیاند، لەسەر دانانی گرتەیەكی ڤیدیۆیی سەدام حسێن، سەرۆكی رژێمی پێشوو، لەجیاتی لافیتەی بەخێرهێنانی میوانان، هۆتێل رۆزالین داخرا.
پارێزگای هەولێر، ئەمڕۆشەممە 9 ی 7 ی 2022، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردهوه: بە بریاری ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، لەبەرامبەر ئەو کارە نایاساییەی بە ئەنجامدانی هەستاوە؛ هۆتێل رۆزالین داخرا.
راشیدهگهیهنن: هۆتێلی ناوبراو لە جیاتی لافیتەی بەخێرهێنانی میوانان، گرتەیەکی سروودی سەرۆکی رژێمی پێشووی دانابوو، بۆیە هۆتێلەکەی داخراو لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵ ئەنجام درا.
پارێزگای ههولێر ئەوەشی خستۆتەڕوو، بەھۆی پابەند نەبوون بە یاسا ورێنماییەکانی حکومەتی ھەریمی کوردستان و رێنمایی گەشتوگوزار لەلایەن تیمەکانی گەشتوگوزار بە ھاوکاری پولیسی قائیمقامیەت شوێنەکە داخرا.
previous post