هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

هاووڵاتیەکی بیانی لە رووباری رێزان خنکا

ئەمڕۆ شەممە 9ـی تەمووزی 2022، هاووڵاتیەکی بەرەگەز هیندی کە بەمەبەستی گەشت و سەیران سەردانی سنووری قەزای مێرگەسۆری کردبوو لە رووباری رێزان خنکا.

بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران لەلایەن بنكەی بەرگری شارستانی بلێ لە بوونی رووداوێکی خنکان لە رووباری رێزان لە سنووری قەزای مێرگەسۆر ئاگادار کرایەوە.

باس لەوەش کرا، خنکاوەکە خەڵکی وڵاتی هیندستانه، رەگەزی نێرە و ناوی (DEVARAJU ENAGANTI) لەدايكبووى ساڵى (1984)ـە.

“DEVARAJU” له كۆمپانيايەك لە پارێزگای هەولێر کاری کردووە و لەگەڵ کۆمەڵێک لە هاورێکانی بۆ گەشت و سەیران سەردانی رووباری رێزانی کردووە.

ناوبراو لەکاتی مەلەوانی کردن خنکاوە، تیمەکانی مەلەوانی مێرگەسور بەدرێژايي رووبارى رێزان سەرقاڵی گەڕان و پشکنینن بۆ دۆزینەوەی تەرمەکەی.

ئاماژە بەوەش درا، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا هەشت هاووڵاتی لە رووبارەکانی سنوورەکە خنكاون.