قایمقامیەتی سلێمانی: زیاتر له‌ (171) تۆن كه‌لوپه‌ل له‌ناوبراون

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی قایمقامیەتی سلێمانی هاتووه‌: لە شه‌ش مانگی کۆتایی ساڵی رابردوودا رێژەی ئاگادارکردنەوەکان زۆرتر بووە بە بەراورد بە شه‌ش مانگی سەرەتای ئەمساڵ، ئەو ئامارانەی کە تۆمارکراون دەریدەخەن زۆربوونی ژمارەی سەردانەکان بە رێژەی (5%) بووه‌تە هۆی کەمبوونەوەی سەرپێچییەکان بە رێژەی (1%).

ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، پشتبەست بە ئاماری تۆمارکراو لە هۆبەی ئامار و تەکنەلۆجیای زانیاری دیوانی قایمقامیەتی سلێمانی، لە ماوەی ئەمساڵدا لە (1ی كانوونی دووه‌می 2022) تا (1ی ته‌ممووزی 2022) لیژنە هاوبەشەکان (43) هه‌زار و (715) سەردانیان بۆ بازاڕ و شوێنە گشتییەکانی شاری سلێمانی ئەنجامداوە، ئەم رێژەیەش بەراورد بە شه‌ش مانگی کۆتایی ساڵی پار زیادیکردووە، لەو شه‌ش مانگەی کۆتای ساڵی رابردوودا (42) هه‌زار و (966) سەردان ئەنجام درابوون بەمەش رێژەی سەردانەکان به‌ رێژه‌ی به‌ (5%) زیادیکردووە.

هەر لەو ئامارە بەراوردکارییەی قایمقامیەتی سلێمانی ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، ژمارەی سەرپێچییەکان بەهۆی زیاتر پێدانی رێنماییەکان بە رێژەی (1%) کەمی کردووە، بەجۆرێک لە شه‌ش مانگی ساڵی پار سێ هه‌زار و (939) حاڵەتی سەرپێچی تۆمار کراوە، به‌ڵام لە شه‌ش مانگی سه‌ره‌تای ئەمساڵدا 3 هه‌زار و 687 حاڵەتی سەرپێچی تۆمارکراون و دواین ئامار وردەکاری شه‌ش مانگی کار و چالاکییەکانی دیکەی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی لەم ساڵدا بەم شێوەیەی خوارەوە تۆمار کردووە:

 ئاگادارکردنەوە: 2 هه‌زار و (456) پسوولە

داخستن: (403) شوێن

دادگا: (130) حاڵەت

كه‌لوپه‌لی لەناوبراو: (171) تۆن و (786) کیلۆگرام

غەرامەكردن: (181) ملیۆن و (100) هه‌زار دینار