هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

مه‌سرور بارزانی پیرۆزبایی جه‌ژنی قوربان ئاراسته‌ی موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەكات

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی جه‌ژنی قوربان ئاراسته‌ی موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان ده‌كات و له‌ په‌یامێكدا رایگه‌یاند، داوا لە هاونیشتمانییان دەکەم، رێکارەکانی خۆپارێزی و رێنماییە تەندروستییەکان لە بەرچاو بگرن و “جەژنتان پیرۆز بێت و خوای مەزن کوردستان بپارێزێت”.

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌یامی پیرۆزباییه‌كه‌ی، جه‌ژنه‌ پیرۆزه‌ به‌ تایبه‌تی له‌ پێشمەرگە قارەمانەکان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان ده‌كات و راشیگه‌یاند، هیوادارم رۆژانی جەژن، بە شادی و ئاسوودەیی بەسەر ببەن.

ده‌قی په‌یامی پیرۆزبایی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ جه‌ژنی قوربان:

بە بۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم، بە تایبەتی پێشمەرگە قارەمانەکان و هێزەکانی  ئاسایشی ناوخۆ و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان. هیوادارم رۆژانی جەژن، بە شادی و ئاسوودەیی بەسەر ببەن.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی، بەداخەوە رێژەی تووشبوون بە کۆرۆنا لەم رۆژانەدا لە بەرزبوونەوەدایە، بۆیە داوا لە هاونیشتمانییان دەکەم، رێکارەکانی خۆپارێزی و رێنماییە تەندروستییەکان لە بەرچاو بگرن.

جەژنتان پیرۆز بێت و خوای مەزن کوردستان بپارێزێت 

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

8ی تەمووزی 2022