پارێزگای هه‌ولێر ئاشكرایكرد 14 بەنزینخانەی دیكه بەهۆی خراپی فرۆشتنی بەنزین و دەستکاریکردنى كوالیتییەکەى سزادران.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی پارێزگای هه‌ولێر له‌م هه‌فته‌یه‌دا 14 به‌نزینخانه (له‌سنووری هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری) به‌هۆی ده‌ستكاری كولیتی به‌نزین سزا دراون.
جه‌خت له‌وه كراوه‌ته‌وه، لیژنەى پشکنین و چاودێریکردنى بەنزینخانەکانى سەر بە بەڕێوەبەرایەتى نەوت و کانزاکانى هەولێر، رێکارى یاساییان به‌رامبه‌ر ئه‌م به‌نزینخانانه گرتووه‌ته‌به‌ر.
ئه‌وه‌ش له‌لایه‌ن پارێزگای هه‌ولێره‌وه خراوه‌ته‌ڕوو، کۆی گشتی ئەو بەنزینخانانهی لەسەرەتای مانگى (6)ـی ئەمساڵه‌وه تا ئه‌مڕۆ سزادراون (136) بەنزینخانەن، لەو ژمارەیەشدا (2) بەنزینخانە بەهۆی دووبارەکردنەوەی سەرپێچی، ناوەکانیان بڵاو دەکرێته‌وه، ئه‌مانه‌ن:
یەکەم/ بەنزینخانەی MH
دووەم/ بەنزینخانەی ڕێگاى بەحرکە