پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

لە سێ ساڵی کابینەی نۆیەم مۆڵەت بە ٢٠١ پرۆژەی وەبەرهێنان بە سەرمایەی زیاتر لە ١١ ملیار دۆلار دراوە

كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ده‌ستبه‌كاربوونییه‌وه‌ له‌ ماوه‌ی ٢٨ـی ته‌ممووزی ٢٠١٩ تاوه‌كوو ٢٧ـی حوزه‌یرانی ساڵی ٢٠٢٢ له‌ سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كان به‌ تایبه‌ت سێكته‌ره‌ خزمه‌تگوزارییه‌ گشتییه‌كان پڕۆژه‌ی تایبه‌ت به‌ وه‌به‌رهێنانی ئه‌نجام داوه‌ و لەو‌ ماوه‌یەش دا مۆڵەتی بە ٢٠١ پرۆژەی وەبەرهێنان بە سەرمایەی ١١ ملیارو ٥٦٢ ملیۆن و ٩٣ هەزار دۆلار لەسەر رووبەری ١٠ هەزار و ٦٠٣ دۆنم زەوی له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان داوە كه‌ به‌شێكی زۆری ئەو پڕۆژانه‌ له‌ لایه‌ن وه‌به‌رهێنه‌رانی ناوخۆییەوە ئه‌نجام دراون.

ساڵی ٢٠١٩
ساڵی ٢٠١٩ كه‌ سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی كابینه‌ی نۆیه‌م بوو، ١٦ پڕۆژه‌ مۆڵەتیان وەرگرتووە، كه‌ سه‌رجه‌میان له‌ لایه‌ن وه‌به‌رهێنه‌رانی ناوخۆییەوە بوون و سەرمایەکەیان ٤٨٥ ملیۆن و ٢٠٤ هەزار و ٢٥٦ دۆلار بووه‌.

ساڵی ٢٠٢٠
ساڵی ٢٠٢٠ كه‌ تێیدا په‌تای كۆرۆنا سه‌رجه‌م جیهانی گرته‌وه‌ و هه‌رێمی كوردستانیش له‌ كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی بێبه‌ش نه‌بوو، به‌ڵام ٧٦ پڕۆژه‌ له‌و ساڵه‌دا مۆڵەتیان وەرگرتووە، كه‌ له‌ كۆی ئه‌و ژماره‌یه‌ ته‌نیا ٢ پڕۆژه‌ به‌ هاوبه‌شی له‌ نێوان وه‌به‌رهێنه‌رانی خۆماڵی و بیانی ئه‌نجام دراوه‌، به‌ڵكو ٧٤ پڕۆژه‌کەی دیکە له‌لایه‌ن وه‌به‌رهێنه‌رانی ناوخۆییەوە ئەنجام دراون، كه‌ كۆی گشتی پڕۆژه‌كانیش بە سەرمایەی یەک ملیار و ٩٨٤ ملیۆن و ٥٩١ هەزار و ٥٠٠ دۆلار بووه‌ و له‌و بڕه‌دا وه‌به‌رهێنه‌رانی خۆماڵی یەک ملیار و ٩٦٧ ملیۆن و ٢٥ هەزار و ٥٠٠ دۆلار وەبەرهێنانیان کردووە و پرۆژە هاوبەشەکانیش بە بڕی ١٧ ملیۆن و ٥٦٦ هەزار دۆلار ئەنجام دراون.

ساڵی ٢٠٢١
ساڵی ٢٠٢١ پڕۆژه‌كان به‌رده‌وام بوون تێیدا ٧٠ پڕۆژه‌ی جۆراوجۆر مۆڵەتیان وەرگرتووە،‌ له‌ كۆی ئه‌و ژماره‌یه‌ ته‌نیا یه‌ك پڕۆژه‌ له‌ ڕێگه‌ی وه‌به‌رهێنه‌ری بیانی بووه‌ و یەک پڕۆژه‌ش به‌ هاوبه‌شی بووه‌ و ٦٨ پڕۆژه‌كه‌ی دیکە له‌ لایه‌ن وه‌به‌رهێنه‌ری خۆماڵییه‌وه‌ جێبه‌جێ كراون، كه‌ سه‌رمایه‌ی هه‌ر ٧٠ پڕۆژه‌كه ٨ ملیار و ٥١٥ ملیۆن و ٦٤٥ هەزار و ٨٦٤ دۆلار بووە.‌

ساڵی ٢٠٢٢
له‌ ٦مانگی یه‌كه‌می ساڵی ،٢٠٢٢ حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام بووە لە پێدانی مۆڵەت بە پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان، به‌ شێوه‌یه‌ك کە ٣٥ پڕۆژه‌ی جۆراو جۆر له‌ بواره‌ جیاوازه‌كان مۆڵەتیان وەرگرتووە بە سه‌رمایه‌ی ٣٣٠ ملیۆن ٦٩٦ هەزار و٢٦٥ دۆلار و سه‌رجه‌میان له‌ لایه‌ن كۆمپانیا خۆماڵییه‌كانەوە جێبه‌جێ كراون.

کۆی گشتی پرۆژەکان
به‌م جۆره‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌‌ كابینه‌ی نۆیه‌مدا مۆڵەتی بە ٢٠١ پڕۆژه‌ی هه‌مه‌جۆری له‌ سێكته‌ره‌ جیاوازه‌كان داوه‌، كه‌ سەرمایەکەیان ١١ ملیار و ٥٦٢ ملیۆن و ٩٣ هەزار دۆلار بووە و لەسەر رووبەری ١٠ هەزار و ٦٠٣ دۆنم زەوی ئه‌نجام دراون.

پرۆژەکانیش بەپێی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان دابەش بوون و بەشی زۆری ئەو پرۆژانەش لە پارێزگای هەولێر جێبەجێ کراون.

پارێزگای هەولێر
پارێزگای هەولێر لەو رێژەیە ٨٧ پڕۆژه‌ به‌ سەرمایەی ٨ ملیار و ٩٠٦ ملیۆن و ٨٠٦ هەزار و ١٢٩ دۆلار بەرکەوتووە و پرۆژەکانیش لەسەر رووبەڕی ٤ هەزار و ٨٦١ دۆنم ئه‌نجام دراون.

پارێزگای سلێمانی
پارێزگای سلێمانی بە پلەی دووەم دێت کە ٥٣ پڕۆژه‌ی به‌ سه‌رمایه‌ی یەک ملیار و ٥٥٩ ملیۆن و ٩٨٢ هەزار و ٢١٣ دۆلار له‌ سه‌ر ڕووبه‌ری هەزار و ٩٢٨ دۆنمی تێدا ئەنجام دراون.

‌پارێزگای دهۆك
له‌پارێزگای دهۆك ٤٥ پڕۆژه‌ به‌ سەرمایەی ٥٨٩ ملیۆن و ٥٥٤ هەزار و ٨٨ دۆلار له‌ سه‌ر ڕووبه‌ری ٢ هەزار و ٧٥٠ دۆنم زەوی ئەنجام دراون.

پارێزبای هەڵەبجە
لە پارێزگای هەڵەبجەش یەک پرۆژە بە سەرمایەی ٦ ملیۆن و ٨٤٦ هەزار دۆلار لەسەر رووبەری ٧ دۆنم زەوی ئەنجام دراوە.

ئیدارەی سەربەخۆی گه‌رمیان
لە ئیدارەی سەربەخۆی گه‌رمیان ١٠ پڕۆژه‌ به‌ سه‌رمایه‌ی ٣٣٣ ملیۆن و ٤٧٥ هەزار و ٨٩ دۆلار و له‌ سه‌ر ڕووبه‌ری ٩٣٥ دۆنم زەوی ئەنجام دراون.

ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین
لە ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپه‌ڕین ٥ پڕۆژه‌ بە گوژمەی ١٢٥ ملیۆن و ٤٢٩ هەزار و ٤٨١ دۆلار له‌ سه‌ر ڕووبه‌ری ١١٩ دۆنم زه‌وی پڕۆژه‌ی جیاواز ئەنجام دراون.

سێکتەرە جیاوازەکان
گرنگترین ئه‌و سێكته‌رانه‌ی کە پڕۆژه‌ی تێدا ئه‌نجام دراوە، بریتییە له‌ سێكته‌ری بازرگانی کە ٤٩ پڕۆژه‌ بووە به‌ سه‌رمایه‌ی ٦٣٨ ملیۆن و ٢٦٥ هەزار و ١١ دۆلار له‌ سه‌ر ڕووبه‌ری ٧٠٩ دۆنم زه‌وی.
پرۆژەی بانكه‌كانیش ٢ پڕۆژه بوون به‌ سه‌رمایه‌ی ١٩ ملیۆن و ٤١٥ هەزار دۆلار له‌ سه‌ر ڕووبه‌ری ١.٢ دۆنم زه‌وی.
پرۆژە تەندروستییەکانیش ١٢ پڕۆژه‌ بوون به‌ سه‌رمایه‌ی ٩٢ ملیۆن و ٣٤٥ هەزار و ٥٠٠ دۆلار له‌ سه‌ر ڕووبه‌ری ١٥ دۆنم زه‌وی.
پرۆژەی پیشه‌سازی ٥٨ پڕۆژه‌ بوون به‌ سه‌رمایه‌ی ١ ملیار و ٧٧١ ملیۆن و ٢٢٠ هەزار و ٩٤٣ دۆلار و له‌ سه‌ر ڕووبه‌ری ٢ هەزار و ١٩٠ دۆنم زەوی.
پرۆژەی خزمه‌تگوزاری یەک پڕۆژه‌ بووە به‌ سه‌رمایه‌ی ٩ ملیۆن و٤٩١ هەزار لە سەر رووبەری ٢١ دۆنم زەوی.
پرۆژەی گه‌شتیاری ٢٩ پڕۆژه‌ بوون و به‌ سه‌رمایه‌ی ٧ ملیار و١٢٢ ملیۆن و٦٠٦ هەزار و ٢٩٩ دۆلار له‌ سه‌ر ڕووبه‌ری ٢ هەزار و ٨٥٦ دۆنم زه‌وی.
پرۆژەی فێركردن ٢١ پڕۆژه‌ بوون به‌ سه‌رمایه‌ی ٢٢٩ ملیۆن و ٩٤٦ هەزار و ٢٩٠ دۆلار له‌ سه‌ر ڕووبه‌ری٥٤٢ دۆنم زه‌وی.
پرۆژەی كشتوكاڵی ٨ پڕۆژه‌ بوون به‌ سه‌رمایه‌ی ٣٢٠ ملیۆن و٦٦٩ هەزار و ٥٠٠ دۆلار له‌ سه‌ر ڕووبه‌ری ٢ هەزار و ٨٧٩ دۆنم زه‌وی.
پرۆژەکانی كه‌رتی نیشته‌جێبوون ١٣ پڕۆژه‌ بوون به‌ سه‌رمایه‌ی یەک ملیار ٢٨٨ ملیۆن و ١٦٨ هەزار دۆلارو له‌ سه‌ر ڕووبه‌ری هەزار و ٣٥١ دۆنم زه‌وی.
لە سێكته‌ری هونه‌ریش یەک پڕۆژه‌ ئەنجام دراوە به‌ سه‌رمایه‌ی ٩ ملیۆن و ٢٣٤ هەزار دۆلار، له‌ سه‌ر ڕووبه‌ری ١٠ دۆنم زه‌وی.
لە سێکتەری وه‌رزشیش ٧ پڕۆژه‌ ئەنجام دراوە به‌ سه‌رمایه‌ی ٦٠ ملیۆن و ٧٣١ هەزار و ٤٥٧ دۆلار له‌ سه‌ر ڕووبه‌ری ٢٥ دۆنم زه‌وی.

پرۆژە خۆماڵییەکان
له‌ كۆی ئه‌و ٢٠١ پڕۆژه‌یەی کە لە ماوەی سێ ساڵی کابینەی نۆیەم مۆڵەتیان پێدراوە، ١٩٧ پڕۆژەیان‌ له‌لایه‌ن كۆمپانیا و وه‌به‌رهێنه‌ری ناوخۆییەوە جێبه‌جێ كراون‌، ته‌نیا یه‌ك پڕۆژه‌ له‌ لایه‌ن وه‌به‌رهێنه‌ری بیانی بووه‌ و سێ پڕۆژه‌ش به‌ هاوبه‌شی ئه‌نجام دروان.

کۆی سەرمایەی پرۆژەکان
كۆی گشتی سه‌رمایه‌ی ئه‌و پڕۆژانه‌ی له‌ لایه‌ن كۆمپانیا و وه‌به‌رهێنه‌ری ناوخۆیی جێبه‌جێ كراون بریتی بووه‌ له‌ ٦ ملیار و ٦١٨ ملیۆن و ٥٥٩ هەزار دۆلار. هه‌روه‌ها سه‌رمایه‌ی سێ پڕۆژه‌ هاوبه‌شه‌كه‌ بریتی بووه‌ له ٣٧ ملیۆن و ٣٨٤هەزار دۆلار‌.
ئه‌و تاكه‌ پڕۆژه‌یه‌ش كه‌ لە لایەن كۆمپانیایەکی بیانییەوە ئه‌نجام دراوە سه‌رمایه‌كه‌ی ٤ ملیار و ٩٠٦ ملیۆن و ١١٠ هەزار دۆلار بووه‌.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری
٨ی تەمووزی ٢٠٢٢