پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

ئاگادارییه‌ك له‌ خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستییه‌وه‌

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئاگادارییه‌كی له‌باره‌ی یەکسانکردنى بڕوانامەکان  بڵاوكرده‌وه‌.
ده‌قی ئاگادارییه‌كه‌: 
بەڕێوەبەرایەتى یەکسانکردنى بڕوانامەکان ئاگادارى سەرجەم فێرخوازان دەکات بەهۆى نوێکردنەوەى سیستمى یەکسانکردنى بڕوانامەکان بۆ ماوەیەکى کاتى وێبسایتى یەکسانکردنى بڕوانامەکان ڕادەگیرێت، هەروەها بەهۆى پشوى هاوینەى زانکۆکانیشەوە نوسراوى ئەنجامدانى سمینارى توانستى زانستى ئاراستەى زانکۆکان ناکرێت.