ئەمڕۆ پێنج شەممە لە رووداوێكی هاتوچۆ لە نزیك فڕۆكەخانەی هەریر منداڵێك گیانی لەدەستدا.
لەوبارەیەوە محەمەد ئامۆكەیی، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی شەقڵاوە گوتی: لەرووداوەكەدا مێر منداڵێك گیانی لەدەستداو براكەشی بە برینداری گواستراوە بۆ نەخۆشخانەی شەقڵاوە.
بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی شەقڵاوە، روونیشیكردۆتەوە كە ئەو منداڵەی گیانی لەدەستداوە دانیشتووی شاری هەریرە و ناوی دیار سەباح-ەو تەمەنی نۆ ساڵە.
previous post