کەمێک پێش ئێستا لە ناحیەى تەکیەى سنوورى قەزاى چەمچەماڵ هاووڵاتییەک بە تەزووى کارەبا گیانى لەدەستدا.
شەریف ڕەحیم، جێگرى بەڕێوەبەرى تەندروستیى چەمچەماڵ رایگەیاند: “ئەو هاووڵاتییە کە ناوى (مەریوان ئەنوەر)ە تەمەنى 43 ساڵە و دانیشتووى ناحیەى تەکیەى کاکەمەدە، کەمێک پێش ئێستا بەهۆى تەزووى کارەباوە گیانى لەدەست دا”.
گوتیشى: “ئێستا تەرمەکەى ڕەوانەى پزیشکیى داى سلێمانى کراوە و لێکۆڵینەوەش لە هۆکار و چۆنییەتیى گیان لەدەستدانەکەى دەستى پێ کردووە”.