نێچیرڤان بارزانی، په‌یامێكی بۆ كۆچی دوایی نه‌وزاد ڕه‌فعه‌ت، شاعیر و نووسه‌رى دیار و ئه‌ندامى ده‌سته‌ى به‌ڕێوه‌بردنى لقى هه‌ولێرى یه‌كێتیى نووسه‌رانى كورد بڵاوكرده‌وه.
ده‌قی په‌یام:
سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده و كه‌سوكار و هاوكاران و هاوڕێیانى خوالێخۆشبوو نه‌وزاد ڕه‌فعه‌ت، شاعیر و نووسه‌رى دیار و ئه‌ندامى ده‌سته‌ى به‌ڕێوه‌بردنى لقى هه‌ولێرى یه‌كێتیى نووسه‌رانى كورد ده‌كه‌م، هاوسۆز و هاوخه‌میانم.
له خواى مه‌زن داواكارم گیانى به به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و سه‌بوورى و دڵنه‌وایى به هه‌مووان ببه‌خشێت.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2022/7/7