پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بارەگاكانی پەكەكەیان لە زنجیرە چیای گارا و چیای مەتینا بۆردومانكرد 

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بارەگاكانی پەكەكەیان لە زنجیرە چیای گارا، بەرامبەر چیای گارا لە ناحیەی دێرەلۆكی سەر بە قەزای ئامێدی بۆردومان كرد. 
هەروەها شەوی ڕابردوو لە زنجیرە چیای مەتینا لە بەردەم گوندەكانی سەرگەلە و سگیرێ لە ناحیەی دێرەلۆك شەڕ و پێكدادان لە نێوان چەكدارانی پەكەكە و سوپای توركیا ڕوویدا.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ-ش جارێكی دیكە فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بارەگاكانی پەكەكەیان لە چیای مەتینا بۆردومان كرد.