پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

ڕوونكردنەوەیەك لە دەزگای ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان 

سەرچاوەیەك لە دەزگای ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند:لێدوانێكی عەبدولسەلام بەرواری لەبارەی پڕۆسەی سیاسیی عێراق و بابەتی كاندیدەكانی سەرۆككۆمار لە میدیاكان بڵاوبووەتەوە. 
سەرچاوەكە دەڵێت: لێرەدا ڕایدەگەیێنین لێدوانەكەی تەعبیر لە ڕای پارتی دیموكراتی كوردستان ناكات و ڕای تاكەكەسیی خۆیەتی.