وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری راپۆرتی خه‌رجی و داهاتی پێنج مانگی سەرەتای ساڵی 2022 بە پێی تەرازووی پێداچوونەوەی وەزارەت و فەرمانگەكان بڵاوكرده‌وه.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 6ـی ته‌ممووز / یۆلیۆی 2022) راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، داهاتی ئاماژە پێكراوی فرۆشتنی نەوت بریتییه لە پوختەی ئەو داهاتەی كە لە وەزارەتی سامانە سروشتیەكان دەخرێتە سەر ئەژمێری وەزارەتمان.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، ئەم داهاتە پێش گەیشتی بە ئەژمێری وەزارەتمان خەرجییەكانی دەرهێنان و پشكی كۆمپانیا و گواستنەوە و سەرجەم خەرجییەكانی دیكەی فرۆشتنی نەوتی لێ دەردەكرێن.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه، بە هەمان شێوە بەشێك لە داهاتی فرۆشتنی كارەبا راستەخۆ بۆ قەرزی كارەبا و پرۆژەكانی دیكەی كارەبا خەرجكراوە، هەربۆیە ئەو خەرجیانە لەم راپۆرتەدا ئاماژەی پێنەدراوە.
ده‌قی راپۆرته‌كه: