حکومەتی هەرێمی کوردستان یەك هەفتە پشووی جەژنی راگەیاند کە لە رۆژی 9ـی تەمووز دەستپێدەکات تا رۆژی 14ـی تەمووز.
د.جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەبۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا لە رۆژی شەممە رێکەوتی 9ی تەمووز، تاوەکو رۆژی پێنج شەممە رێکەوتی 14ی تەمووزی 2022، لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت، جگە لە تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی وەزارەتی پەروەردە کە بەپێی خشتەی خۆیان دەبێت.