پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

سوپای توركیا چەندین شوێنیان لە دەڤەری سیدەكان تۆپباران كردەوە

لە درێژەی هێرشە بەردەوامەكان  بۆ سەر ناوچە سنورییەكانی هەرێمی كوردستان،  كات ژمێر 8:30  بەیانی ئەمڕۆ چوار شەممە 6-7-2022  بەهۆی چەكدارانی پەكەكەوە سوپای توركیا لەڕێگای تۆپی دورهاوێژەوە،  بۆ جارێكی دیكە كوێستانەكانی سنین و  گردە شوان و چیاسۆركیان تۆپباران كرد ،بە پێی زانیارییەكان ماوەی چەند ڕۆژێكە سوپای توركیا چەندین گولـلە تۆپی ئاراستەی ئەو كوێستانانە كردووە .
تۆپبارانەكەش نزیك ماڵی ڕەوەندو كۆچەرییەكانی گرتۆتەوەو بەمەش مەترسی بۆ سەرژیانی هاوڵاتیانی سڤیل هەیە ،هاوكات ئێوارەی دوێنێش تۆپخانەی توركیا 
چیای گۆڕەسێو، گەرووی كایەڕەشك‌و دەرواوی خوارووی بەچڕی تۆپبارانكردووە  و ئاگریش لەو سنوورانە كەوتوونەتەوە.