پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

 پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە

بەشی پێشبینی بەرێوەبەرایەتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە كە بەم شێوەیە ..
ئەمڕۆ 6- 7- 2022
كەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەل پەیدابوونی هەندێ پەڵە هەور بەتایبەتی لەناوچەكانی باكوری هەرێم ، لەگەل زیادبونی خێرایی با لە پارێزگای سلێمانی وە لەگەل بوونی تۆزێكی سوك بەتایبەتی لە ناوچەكانی گەرمیان .
خێرای با / لەسەرخۆ- مام ناوەند دەبێت (10- 20) كم/س 
ئاراستەی با /  باكوری خۆرئاوا دەبێت .
مەودای بینین / ( 9 – 10) كم  دەبێت .
پلەكانی گەرما / نزێك دەبێتەوە لەگەڵ تۆمارەكانی دوێنێ كە لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە 
سبەی 7- 7- 2022
كەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت بەگشتی , خێرای با هەیە لە سەر بەشێك لە ناوچەكانی سلێمانی و كەركووك  .
 پلەكانی گەرما/بەرز دەبێتەوە بە (1-2) پلە بە بەراورد بە تۆماركراوەكانی ڕۆژی پێشوو  .
خێرای با / لەسەرخۆ- مام ناوەند دەبێت (10-20 )كم/س 
ئاراستەی با /  باشوری خۆرئاوا دەبێت . 
مەودای بینین /  ( 9– 10 ) كم دەبێت .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر  : 42
سلێمانی : 38
دهۆك  : 41
كەركوك : 45
هەڵەبجە : 41
سۆران  : 39
راپەرین : 39
گەرمیان : 46
بەشی پێشبینی / 6- 7- 2022