پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

7 کەس بەتۆمەتی گیرفانبڕین دەستگیرکران

له‌چوارچێوه‌ی‌ ئه‌و پلانه‌ ئه‌منییه‌ی‌ له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانییه‌وه‌ بۆ ڕۆژانی‌ پێش جه‌ژن له‌ناو بازاڕی‌ شاری‌ سلێمانی‌‌و شوێنه‌گشتییه‌كان دایڕشتووه‌، مه‌فره‌زه‌كانی‌ نوسینگه‌ی‌ ناوبازاڕی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوان حه‌وت تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه‌ گیرفانی‌ هاوڵاتیانیان بڕیبوو.
پۆلیسی سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌، له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی‌ جه‌ژنی‌ قوربانی‌ پیرۆزو قه‌ره‌باڵغی‌ بازاڕه‌كان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی پلانێكی‌ ئه‌منی‌ توندوتۆڵی‌ داڕشتووه‌، به‌مه‌به‌ستی‌ پاراستنی‌ سه‌روماڵی‌ هاوڵاتیان‌و ڕێگریكردن له‌هه‌ر ڕووداوێكی‌ نه‌خوازراو به‌تایبه‌تی‌ تاوانی‌ دزیكردن‌، له‌چوارچێوه‌ی‌ ئه‌و پلانه‌ ئه‌منییه‌دا مه‌فره‌زه‌كانی‌ نوسینگه‌ی‌ ناوبازاڕی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوان حه‌وت تۆمه‌تباریان له‌ناو بازاڕی‌ شاری‌ سلێمانی‌ ده‌ستگیركرد كه‌ گیرفانی‌ هاوڵاتیانیان بڕیبوو.
پۆلیس راشیده‌گه‌ێنێت: له‌ئێستادا هه‌ریه‌ك له‌تۆمه‌تباران (ا، س) له‌دایكبووی‌ 1993، (ع، م) له‌دایكبووی‌ 1981، (م، ا) له‌دایكبووی 2007، (ر، ا)، له‌دایكبووی‌ 1965، (س، ص) له‌دایكبووی‌ 1983، (ا، گ) له‌دایكبووی‌ 1982 و (ع، م) له‌دایكبووی‌ 1969 به‌بڕیاری‌  دادوه‌رو به‌پێی‌ ماده‌ی‌ 446 له‌یاسای‌ سزادا ڕاگیراوان‌و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه‌.