چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

له‌ ماڵێكدا ده‌ست به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیدا گیرا

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئه‌مڕۆ سێشه‌م ڕایگه‌یاند كه‌ مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنکەی کوردسات لە ماڵێکدا لە شاری سلێمانی دەستیان گرت بەسەرچەندان پارچە چەک.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ ڕایگه‌یاند: لە دوای ئەوەی ڕووداوێکی تەقەکردن لە سنووری بنکەی پۆلیسی کوردسات ڕوویدا و هاووڵاتییەک سکاڵای تۆمار کرد، مەفرەزەکانی بنکەكه‌ لێکۆڵینەوەکانی دەست پێ کرد و دادوەر فەرمانی دا بە پشکنینی ماڵێک لە سنوورەکە.

ڕاشیگه‌یاند: له‌ ئه‌نجامی پشكنینه‌كه‌دا تونرا لە ناو ماڵێکدا دەستبگیرێت بەسەر چەند پارچە چەکێك لەوانە:-

1 کڵاشینکۆف

2 تاپڕ

1 ڕومانە

360  فیشەکی کڵاشینکۆف

30  فیشەکی دەمانچە

24  فیشەکی تاپڕ

21  مەخزەنی کڵاشینکۆف

1 مەخزەنی حەفتاوپێنجی

2 شانەی دەمانچە

1 تاقم مەخزەن

1 قەمە

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ ئێستا تەواوی چەکەکان لەلایەن پۆلیسەوە دەستی بەسەردا گیراوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە