چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

وادەی دابەشکردنی پارەی گەنمی جوتیاران ڕاگەیەنرا

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ سێشەممە 05ـی 07ـی 2022 ڕایگەیاند، دوای جەژنی قوربان دەست بە دابەشکردنی پارەی گەنمی جوتیاران.

نەوزاد شێخ کامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی ڕایگەیاند: بڕێکی تری پارە هاتۆتە سەر حسابی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی کە بریتییە لە شایستە داراییەکانی جوتیاران.

ڕاشیگەیاند: بۆ ساڵى 2022 سلێمانی و هەڵەبجەی شەهید بڕی 32 ملیار و 600 ملیۆن، هەولێر بڕی 22 ملیار دینار و دهۆک بڕی 14 ملیار دیناری بۆ تەرخان کراوە.

ئاماژەی بەوەش داوە کە لەدوای پشووەکانی جەژنی قوربان ڕێکارە کارگێڕی و داراییەکان تەواو دەکرێت و دەست بە دابەشکردنی دەکرێت بەسەر جوتیاران بەپێی ڕۆژی وەرگرتنی گەنمی ئەوجوتیارە لە سایلۆکان