پرسەنامەی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی

بۆ کۆچی دوایی مامۆستا و شاعیر (نەوزاد رەفعەت)

بەڕێز خانەوادەی نووسەر و شاعیر مامۆستا(نەوزاد رەفعەت)

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی نووسەر و شاعیری ناسراو، مامۆستا(نەوزاد رەفعەت)مان بیست، بەو بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و کەسوکار و بنەماڵەکەتان دەکەین و، خۆمان بە شەریکی خەمتان دەزانین.
خوالێخۆشبوو(نەوزاد رەفعەت) کەسایەتی و شاعیرێکی دیار و لێهاتوو و بە ئەزموونی بزاڤی ئەدەبی و رۆشنبیری بوو، تەمەنێکی پڕ بەخششی لە بواری ئەدەبی و نووسین بەڕێکرد، بۆیە لەو بوارانەدا جێدەستی بەرچاو و لەبیر نەکراوە.

خوالێخۆشبوو، یەکێک بوو لەو شاعیرە جیاواز و تایبەتمەندانەی شیعری نوێی کوردی، کە خاوەن رێچکەیەکی تایبەت بە خۆی بوو، خاوەن چەندین کتێب و بەرهەمی ئەدەبی و دیوانی شیعرییە، بۆیە لە دەستدانی خەسارەتێکی دیارە لە بواری رۆشنبیری و ئەدەبیمان، ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی شاعیران و نووسەر و هەوادارانی بەرهەمەکانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە.
جارێکی دیکە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان دووبارە دەکەینەوە و، داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بەبەهەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە خەم و خەفەت و کۆستی دیکە..

دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی 
پارتی دیموکراتی کوردستان
٥ـی٧ـی٢٠٢٢

ھەواڵی زیاتر