ڕوونكردنەوەیەك لە گوتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیلەوە

كامی كەمال ،گوتەبێژی كومەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل رایدەگەێنێت،ئەو هاوڵاتیانەی كە لەتوركیاوە دەگەرێنەوە هەرێمی كوردستان بە هیچ شێوەیەك لە سنوری ئێمەدا دوا ناكەون و زوو مامەڵەكانیان تەواو دەكرێن و ترافێك دروست نابێت، هەروەها كە هاوڵاتیانی ئێمە دەچن بو توركیا بەهەمان شێواز ئێمە لە سنوری ئیبراهیم خەلیل مامەڵەكانیان دوا ناخەین و زوو تەواو دەبن، بەڵام لە لایەن سنوری وڵاتی توركیایەوە ترافیك دروست دەبێت كە لە كونترۆڵی ئێمەدا نییە.
هاوڵاتیانی خوشەویستی خۆمان ئاگادار دەكەین كە لە لایەن دەروازەیی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیلەوە هەموو ئاسانكارییەك دەكرێت تاكو سرەو ترافیكی هاتن و چوون دروست نەبێت بۆ گەشتیاران، ئەو هاوڵاتیانەی كە لەتوركیاوە دەگەرێنەوە هەرێمی كوردستان بە هیچ شێوەیەك لە سنوری ئێمەدا دوا ناكەون و زوو مامەڵەكانیان تەواو دەكرێن و ترافێك دروست نابێت، هەروەها كە هاوڵاتیانی ئێمە دەچن بو توركیا بەهەمان شێواز ئێمە لە سنوری ئیبراهیم خەلیل مامەڵەكانیان دوا ناخەین و زوو تەواو دەبن، بەڵام لە لایەن سنوری وڵاتی توركیایەوە ترافیك دروست دەبێت كە لە كونتروڵی ئێمەدا نییە، بەڵام ئێمە وەكو ئیدارەی كومەڵگاو لەسەر ئاستی حكومەتی هەرێمیش بەبەردەوامی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی وڵاتی توركیا لە هەوڵی چارەسەركردنی بنەرەتی ئەو كێشانەی ترافیك و سرەداین كە ماوەیەكە زۆر جار بۆ هاوڵاتیانی خوشەویستی ئێمە دروست دەبن لە كاتی چوونیان بو وڵاتی توركیا.
كامی كەمال ،گوتەبێژی كومەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل
5ی تەموزی 2022
 

ھەواڵی زیاتر