دژه‌تیرۆرى كوردستان ورده‌كاریی بۆردومانه‌كه‌ى مه‌خموور بڵاوده‌كاته‌وه‌

دژه‌تیرۆرى كوردستان له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، له‌ مه‌خموور فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا، بارەگایەکی چەکدارانی پەکەکە دەکاتە ئامانج و زیانی گیانیی لێ دەکەوێتەوە.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 5/7/2022، په‌یجى فه‌رمیی دژه‌تیرۆرى كوردستان، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) ڕاگه‌یاندراوێكى له‌باره‌ى بۆردومانه‌كه‌ى مه‌خموور بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا هاتووه‌: “بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە، کاتژمێر 12:30ی پاشنیوەڕۆ، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا بۆردومانی بارەگایەکی چەکدارانی پەکەکەی لە کەمپی مەخموور کرد”.

له‌ ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو، بە گوێرەی زانیارییەکان، زیانی گیانی و ماددیی لێ کەوتووەتەوە.

ھەواڵی زیاتر