پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان كه‌مپی مه‌خمووری بۆردومان كرد 

كه‌مێك پێش ئێستا میدیای نزیك له‌ په‌كه‌كه‌ بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی تورکیا ماڵێکی لە کامپی پەنابەرانی ڕۆستەم جودی لە مەخمور بۆردوومان کردووه‌.

بەگوێرەی زانیارییەکان، نیوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی تورکیا کامپی پەنابەرانی ڕۆستەم جودی لە مەخمور بۆردوومان کردووە و باس لەوە دەکرێت کە هێرشەکە زیانی گیانیی نەبووە و تەنها زیانی ماددیی هەبووە.