چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

شەڕ لەنێوان چەند گەنجێك روویدا و کوژراو و بریندار هەیە

درەنگانی شەوی رابردوو لەشەقامی پشتێنەیی كەركووك (حەولێكە) نزیك بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی هاتووچۆی كەركووك، شەڕە چەقۆ ودەمانجە لەنێوان چەند گەنجێك دروستبوو.
لەوبارەیەوە سەرچاوەیەك لە بنكەی پۆلیسی ئازادی رایگەیاند: بەهۆی ئەو شەڕەوە  گەنجێك كە پیشەی كارمەندی دژە تیرۆری یەكێتیە بەناوی (محەمەد نەجات شەریف/تەمەن 25 ساڵ) دانیشتووی گەڕەكی پەنجا عەلی شاری كەركوك بەچەقۆ كوژرا و دوو گەنجی دیكە بەناوەكانی (بێوان نەوزاد نەجات/تەمەن 21 ساڵ) دانیشتووی گەڕەكی پەنجا عەلی و (بەرزان ئیبراهیم كەریم/تەمەن 27 ساڵ) دانیشتووی گەڕەكی ئازادی شاری كەركوك بەفیشەك برینداربوونە.