بەرگری شارستانی سلێمانی ھۆكاری تەقینەوەی كافتریای (لی لی) لە شەقامی سالم ئاشكرا كرد و بەرپرسیاری تەقینەوەكە دەستگیركرا.
رێكان جەمال، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سلێمانی رایگەیاند، ھۆكاری تەقینەوەی كافتریای (لی لی) لە شەقامی سالم كارمەندێكی نێو كافتریاكە بووە و ھەستەوەری سیستمی غازەكەی لێكردبووهوه تا غازی زیاتر لەو سیستمە بێت و ئاگری زیاتر بۆ گەشانەوەی خەڵوزی نێرگەلە بكاتەوە، بووهتە ھۆی پەنگخواردن و لیككردنی غازەكە و پاشان تەقینەوەی.
ئهم گوتهبێژه راشیگهیاند، ئەو كەسە دەستگیركراوە و لێكۆڵینەوەی لەگەڵدا دەكرێـت و کەسی دیکەش دەستگیر کراوە و پەڕاویان لای پۆلیس بۆ کراوهتهوه.
رۆژی 12ـی مانگی 5ـی رابردوو لە كافتریای (لی لی) لە شەقامی سالم لە سلێمانی تەقینەوەی غاز روویدا و بەھۆیەوە چەند ھاووڵاتییەك بریندار بوون و شوێنەکەش رووخا.