سیپان شێروانی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق: تا ئیستا کاندیدی ئێمە بۆ پۆستی سەرکۆمار د.ڕێبەر ئەحمەدە و سوورین لەسەری

ڕائیب جادر – هەولێر

رۆژی شەممە سەرۆک بارزانی لەگەڵ فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی سیاسی عێراق لەگەڵ فراکسیۆنی پارتی تاوتوێ کرد و رایگەیاند، دەبێت گرفتەکان لە رێگەی پابەندبوون بە دەستوور و رەچاوکردنی ھەر سێ پڕەنسیپی شەراکەت و تەوافوق و تەوازن چارەسەر بکرێت.

سەرۆک بارزانی دووپاتی کردەوە، پارتی لەگەڵ ناکۆکی و قووڵبوونی قەیرانەکان نییە، بەڵکو ئەوەی بەلایەوە گرنگە پاراستنی مافە دەستوورییەکان و کەرامەتی ھاووڵاتییانە.
ھەر لەو کۆبوونەوەیەدا سەرۆک بارزانی وێڕای ئاماژەدان بە ھەڵبژاردنی ئۆکتۆبەری ٢٠٢١ـی عێراق و ئەنجامەکانی، ئاماژەی بەوە دا کە ھەموو پێداگریی و ھەوڵی پارتی لە پڕۆسەی دوای ھەڵبژاردن بۆ ئەوە بووە کە ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان خزمەتی سەقامگیریی و گوزەرانی ھاووڵاتییان و چارەسەرکردنی کێشەکان بکات.

عێراق بەڕێوەچوو، بەڵام تاوەکو ئێستا حکوومەتی نوێ پێکنەھاتووە، سەرۆک مەسعود بارزانی، لە کۆبوونەوەی لەگەڵ فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، جەختی کردەوە:” ھەموو پێداگریی و ھەوڵی پارتی لە پڕۆسەی دوای ھەڵبژاردن بۆ ئەوە بووە کە ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان خزمەتی سەقامگیریی و گوزەرانی ھاووڵاتییان و چارەسەرکردنی کێشەکان بکات”.
سیپان شێروانی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بۆ “ھەولێر” باسی لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنەکەیان کرد لەگەڵ سەرۆک بارزانی و گوتی:” کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەران لەگەڵ سەرۆک بارزانی، کۆبوونەوەیەکی ئاسایی بوو، بۆ تاوتوێکردنی ھەموو ئەو گۆرانکاریانە بوو کە لە عێراق روودەدەن، بەتایبەتی پاش کشانەوەی فراکسیۆنی سەدر، سەرۆک بارزانی لە کۆبوونەوەکەدا تەئکیدی لەوە کردەوە، دەبێت ئەندامانی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق خۆیان بە خزمەتکاری ھاووڵاتییان و دەنگدەران و خۆیان بە بەرگریکاری مافەکانی خەڵک بزانن و کرداریان زیاتربێ لە قسەکردن، بۆیە وەکو فراکسیۆنی پارتی بەردەوام پێداگری لەسەر دەستەبەرکردنی مافە دەستوورییەکانی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا دەکەین.
ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەران، گوتیشی:” ئێستا تۆپەکە لە ساحەی چوارچێوەی ھەماھەنگییە، بڕیارە پاش جەژنی قوربان بۆ پێکھێنانی حکوومەت دانوستانەکان دەست پێ بکەنەوە، پارتی لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق کۆبوونەوەکان دەستپێدەکاتەوە”.
لەبارەی پرسی سەرکۆمار، سیپان شێروانی، ڕایگەیاند:” تا ئێستا وەکو پارتی سوورین لەسەر کاندیدی خۆمان بۆ پۆستی سەرکۆمار ئەویش د. رێبەر ئەحمەدە”.

ھەواڵی زیاتر