ئەمساڵ جیاواز لە ساڵان، حاجیانی کوردستان خزمەتگوزارییەکی ٢٤سەعاتەیان پێشکەش دەکرێت

سعوودیە ئەمساڵ دوای دوو ساڵ لە بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا ڕێگەی داوە ٨٥٠هەزار کەس لە دەرەوەی ئەو وڵاتە ڕوو لە قیبلەکەیان بکەن و لە هەرێمی کوردستانیش کە ٢هەزارو١٢٠ کەس لە ڕێگەی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینییەوە چوونە بۆ سعوودیە بۆ بەجێگەیاندنی مەراسیمی حەج.

ئەمساڵ جیاواز لە ساڵانی پێشوو حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینییەوە خزمەتگوزارییەکی باش و گەورە و تایبەتی بۆ حاجیانی هەرێمی کوردستان دیاری کردووە. ئەم خزمەتگوزارییەش تەنیا لە ڕووی گەیاندنەوە نییە، بەڵکو لە شوێنی حەوانەوە و پرسیاری شەرعی و جێبەجێکردنی ئەرکە ئاینییەکەیان و پاکوخاوێنی و تەندرووستییشەوە جێبەجێ دەکرێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوەی کە”لە ئاستی باڵا هەماهەنگییەکی زۆر باشیان لەگەڵ دەستەی باڵای حەج و عومرەی ئێراقی هەیە لە پێناو خزمەتکردنی حاجیان”، خزمەتگوزارییە جۆراوجۆرەکانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیش کە پێشکەش بە حاجیان دەکرێت، بریتین لە:
١. دابینکردنی دوو ئۆتێلی نزیک لە حەرەمی پیرۆز بە پێی ستانداردی حکومەتی سعوودیە بۆ شوێنی حەوانەی حاجیان.
٢. دابینکردنی سێ ژەم خواردن لە سێ کاتی جیاواز بە مینۆیەکی گونجاو کە لەگەڵ حاجیانی کوردستان بگونجێت و دابینکردنی شوێنی نانخواردنی حاجیان کە بە یەکجار شوێنی نزیکەی ٨٠٠ بۆ ١٠٠٠ حاجی دەبێت بۆ پیاوان و ئافرەتان بە جیا.
٣. نۆرێنگەی پزیشکی بۆ پیاوان و ئافرەتان بە جیا و دابینکردنی دەرمانی کوالیتی بەرز بۆ حاجیان.
٤. شوێنی چاوەڕوانی بۆ پیاوان و ئافرەتان.
٥. ڕێکخستنی مزگەوت بۆ پیاوان و ئافرەتان کە پێنجفەرزە مەلای لێیە نوێژی بەکۆمەڵی لێ دەکرێت؛
٦. شوێنی جلشۆرین بۆ حاجیان، ٢٤سەعاتە و بەردەوامە لەگەڵ دابینکردنی کەرەستەی جلشۆرین وەک پاککەرەوەکان و تایت و شامپۆ و سابوون.
٧. دابینکردنی ئاوی سارد و چا، بە بەردەوام لە سەرجەم نهۆمەکاندا و هەروەها لە چێشتخانە و لە پێشوازی ئۆتێل ٢٤ کاتژمێر بە بەردەوامی بۆ حاجیان.
٨. لیژنەی فەتوا کە بەبەردەوامی پێشوازی لە حاجیان دەکات بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارە شەرعییەکان.
٩. کارگێڕی حاجیان بە مەبەستی ڕێکخستنی کاروباری حاجیان.
١٠. پاسی هاتووچۆ کە پاسەکان مۆدیل ٢٠٢١ و ٢٤سەعاتە لە بەردەم ئۆتێلی حاجیان وەستاون بۆ گواستنەوەی حاجیان بۆ حەرەم و گەڕانەوەیان.
١١. مورشیدی ئایینی بۆ ڕێنمایکردنی حاجیان بەمەبەستی جێبەجێکردنی ئەرکە ئایینەکانیان.
١٢. دابینکردنی خزمەتگوازیی ٢٤سەعاتە بۆ ناو ئۆتێلی حاجیان.
١٣. دابینکردنی دوو ئۆتۆمبیلی فریاگوزاری لەبەردەم ئۆتێلی حاجیان لە ئەگەری هەبوونی هەر حاڵەتێکی لەناکاو بە مەبەستی گواستنەوەیان بۆ نەخۆشخانەکانی سعوودیە؛ ٢٤سەعاتە لەوێ ئامادەنە.
١٤. ئامادەباشی گشت بەڕێوەبەر و فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی حەج و عومرە بۆ هاوکاری و کارئاسانی بۆ هەموو حاجیان نە شێوەی ٢٤سەعاتە و بەردەوام.

ھەواڵی زیاتر