چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

وەزارەتی ناوخۆ چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد

وه‌زاره‌تى ناوخۆ له‌ نووسراوێكدا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ (4ی ته‌مووز/ یۆلیۆی 2022) چه‌ند بڕیارێكى نوێ بۆ ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ ده‌ركرد، كه‌ كێشه‌یان هه‌یه‌ و له‌ پشكنین ده‌رنه‌چوون، له‌كاتێكدا به‌ بڕوانامه‌ی (COC)ـه‌وه‌ داخڵی هه‌رێمی كوردستان كرابوون.

به‌ گوێره‌ی بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی به‌هۆی كه‌موكوڕییه‌وه‌ تۆمار نه‌كراون، له‌ كاتێكدا بڕوانامه‌ی (COC)شیان هه‌یه‌، له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی هاتووچۆ تۆمار ده‌كرێن و ژماره‌یان پێده‌درێت، به‌مه‌رجێك (ژێرئاوكه‌وتوو و بڕاوه‌ و سووتاو) نه‌بن.

به‌ پێی زانیارییه‌كان، تا ئێستا زیاتر لە 7 هەزار ئۆتۆمبێل داخڵی هه‌رێمی كوردستان کراون و گومرگ کرابوون، بەڵام لە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی هاتووچۆ ژمارەیان پێ نەدەدرا و لە پشکنین دەرنەدەچوون، به‌گوێره‌ی ئه‌م بڕیاره‌ سه‌رجه‌میان تۆمار ده‌كرێن و ژماره‌یان پێده‌درێت.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، له‌دوای ده‌رچوونی ئه‌م بڕیاره‌وه‌، رێگه‌ به‌ داخڵبوونی هیچ ئۆتۆبێلێك نادرێت، كه‌ له‌ پشكنین ده‌رنه‌چێت، دوای ئه‌وه‌ش هه‌ر حاڵه‌تێكی له‌و جۆره‌ دووباره‌ ببێته‌وه‌، ئه‌وا كۆمپانیاكانی پشكنین به‌ پێبژاردن سزا ده‌درێن.