قەڵادزێ.. دەستڕێژی گولـلە لەماڵێک کرا 

پۆلیسی راپەڕین لە راگەیێندراوێکدا ئاشكرای كرد، کاتژمێر 11:10ی شەوی رابروو هێزەکانیان لە قەڵادزێ لە رووداوێکی تەقەکردن ئاگادارکرانەوە، كه‌ ده‌ستڕێژی گوللـه‌ له‌ ماڵێك كراوه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: دوای گەیشتنیان دەرکەوتووه‌، دوو کەسی نەناسراو بەسەر ماتۆڕسکیلەوە بە چەکی جۆری کڵاشینکۆف تەقەیان لە ماڵی هاووڵاتیەکی کاسبکار لە گەڕەکی هەنارۆک کردووە.

بەگوتەی پۆلیسی راپەڕین، لە شوێنی رووداوه‌كه‌ زیاتر لە 25 قه‌وان دۆزراونەتەوە و زۆرترین فیشەکیش بەر ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگری ئەو ماڵە لە جۆری (AXOR) کەوتووە. ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، رووداوەکە زیانی گیانی بەدواوە نەبووە و و بەگوتەی خاوەن ماڵیش، کێشەی لەگەڵ هیچ کەسێکدا نییە.

پۆلیسی راپه‌ڕین روونكرده‌وه‌، تەقەکەرەکان تا ئێستا نەناسراون و دوای رووداوەکە رایانکردووە بۆ شوێنێکی نادیار و هێزەکانیشیان دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە کردووە.

ھەواڵی زیاتر