چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

رەوشی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێ راگەیەندرا 

کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە 04ـی 07ـی 2022 کەشی ئاسمان ساماڵ دەبێت، سبەی سێشەممەش هەروەها پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئەمڕۆ دووشەممە کەشی ئاسمان ساماڵ دەبێت، زیادبوونى خێرایى با  لەسەر بەشێک لە ناوچەکانى پارێزگاى سلێمانى.

ڕاشیگەیاند: خێرایى با لەسەرخۆ- مامناوەند دەبێت (10- 20) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت، ئاراستەی با لە خۆرهەڵات و باشووری خۆرهەڵات، مەوداى بینین / ( 9 – 10) کیلۆمەتر دەبێت.

ئاماژەی بەوەش داوە کە پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لەگەڵ تۆمارەکانی دوێنێ.

کەشناسی هەروەها ڕایگەیاند: سبەی سێشەممە کەشی ئاسمان ساماڵ دەبێت بەگشتى، خێرایى با هەیە لەسەر بەشێک لە ناوچەکانى سلێمانى و کەرکووک.

 ڕاشیگەیاند: پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە (1-2) پلە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ڕۆژى پێشوو، خێرایى با لەسەرخۆ- مام ناوەند دەبێت (10-20 ) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت، ئاراستەی با لە خۆرهەڵات و مەودای بینین /  ( 9– 10 ) کیلۆمەتر دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی سبەی سێشەممەی بە پلەی سیلیزی خستووەتەڕوو کە بەمشێوەیە کەشناسی

هەولێر  : 42

سلێمانی : 38

دهۆک  : 41

کەرکووک : 45

هەڵەبجە : 42

سۆران  : 40

ڕاپەرین : 40