پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

حکوومەت پارە بۆ تەواوکردنی 9 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون دابین دەکات 

ئەندامێکی لیژنەی ئاوەدانکردنەوە لە پەرلەمانی کوردستان گوتی، حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری داوە کە پارە بۆ تەواوکردنی زیاتر لە ٩ هەزار یەکەی نیشتەجێبوون دابین بکات، کە 270 ملیار دیناری پێویستە.

ئەندامی لیژنەی ئاوەدانکردنەوە لە پەرلەمانی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ”لە هەرێمی کوردستان 9 هەزار و 4 یەکەی نیشتەجێبوون هەن کە تەواو نەکراون و بڕیار دراوە بە زووترین کات پارەیان بۆ دابین بکرێت و کارەکانیان تەواو بکرێت و ئێستا سەرقاڵی تەندەرین و دابینکردنی پارەکەن بۆ تەواوکردنیان کە هەریەکەیان بە ڕێژەیەک تەواو کراوە، بۆیە کاریان ئێستا بۆ دەکرێت و لیژنەیان بۆ پێک هێنراوە.”

شوان کەریم گوتیشی: ”بۆ تەواوکردنی ئەو 9 هەزار یەکەی نیشتەجێبوونە 270 ملیار دیناری پێویستە و حکوومەت بڕیاری داوە پارەیان بۆ دابین بکات، بۆیە ئەمساڵ دەست بە تەواوکردنیان دەکرێت کە هەریەکەیان بە ڕێژەیەک تەواو کراون.”