وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی دا بە خەرجكردنی گوژمەی 318,293,000 دینار بۆ جێبەجێكردنی 13 پرۆژەی تایبەت بە درێژكردنەوەی تۆڕەكانی ئاو و دروستكردنی ئاوەڕۆ و كڕینی پێداویستی بۆ پرۆسەی بەرهەمهێنان و دابەشكردنی ئاوی خواردنەوە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر. گوژمەكەش بە گوێرەی چەند فەرمانێكی وەزاری و لەسەر ڕێژەی 17%ی داهاتی بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر خەرج دەكرێت.
پرۆژەكان:
– درێژكردنەوەی تۆڕی ئاو لە گەڕەكی سەیداوە.
– دروستكردنی پرۆژەی ئاوەڕۆی لوولەیی لە گەڕەكی خەبات.
– درێژكردنەوەی تۆڕی ئاو لە گەڕەكی گوڵان لە بنەسڵاوە.
– دروستكردنی ئاوەڕۆی لوولەیی لە گرد محەمەد.
– كڕینی ماتۆڕی غەتاس بۆ بیرەكانی ئاوی هەولێر.
– چاككردنەوەی كارەبا بۆ وێستگەی پاڵاوگەی ئاوی ئیفراز/1
– كڕینی ڕوون و سیئویل و ئاوی ڕادێتەر و هایدرۆلیك بۆ ئامێر و موەلیدەكان.
– دروستكردنی ئاوەڕۆی لوولەیی لە گەڕەكی نیشتمان.
– درێژكردنەوەی تۆڕی ئاو لە ناو پێشانگەكانی ئۆتۆمبێل.
– درێژكردنەوەی تۆڕی ئاو لە گەڕەكی ژین لە دارەتوو.
– درێژكردنەوەی تۆڕی ئاو لە گەڕەكی تەعجیل لە ناو بازاڕی باتە.
– دروستكردنی ئاوەڕۆی لە گەڕەكی سەفین لە پشت وەزارەتی پێشمەرگە.
– چاككردنەوەی تڕۆمپای بۆ وێستگەی پاڵاوتنی ئاوی ئیفراز/2 لۆلیفت.