سێ کەس بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکران
تۆمەتی دزیکردن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی تاسلوجە سێ تۆمەتباریان دەستگیرکرد.
بهرێوهبهرایهتی پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردهوه، دوای ئەوەی لەلایەن دوو خاوەن دوکانەوە سکاڵا تۆمارکرا، کە دزیان لێکراوە دەست بەجێ هێزەکانی پۆلیس گەڕان و لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکرد، دوای کۆکردنەوەو زانیاری پێویست لەسەر تۆمەتباران توانرا لەماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێر لە لایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی تاسلوجەوە دەستگیر بکرێن . کە( بڕی پێنج سەد هەزار دینار، لەگەڵ 28 مۆبایلی گرانبەها لە جۆرەکانی ، ئایفۆن و سامسۆنگ و هواوی) یان دزیبو.
پۆلیس راشیدهگهێنێنت، لە ئێستاشدا تۆمەتباران(ف،ن،أ)، (ك،ن،أ)، (س،م،أ) بە بڕیاری بەڕێز داوەر و بە ماددەی 443 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لەکاتی دەستگیرکردنیشیاندا ، توانرا دەستبگیرێت بەسەر بەشێک لەو کەل و پەلانەی کە پێشتر دزی بویان، هەروەها لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیاندا بەردەوامە.